ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی تازه دامه‌زراوی نه‌وت له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران و كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕه‌سمی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت له تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی تازه‌دامه‌زراوی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و قه‌رارداده‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قه‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، پێدانی ئه‌و باجه‌ی له ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.