كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجه‌ری ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارنی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیای وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌ڵانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌كوو باج له ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كوتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.