كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی به‌ندئاوی بیجاڕ له ئوستانی گیلان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، كرێكارانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌نیا حه‌قده‌ستی مانگی بانه‌مه‌ڕ و گولانی ئه‌مساڵیان وه‌ر‌گرتووه به‌ڵام ماوه‌ی ١٠ مانگه حه‌قده‌ستیان دواكه‌وتووه و خاوه‌نكاری شیركه‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ناوچه‌ی گیلان به‌بیانووی قه‌رزداربوون له پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆ ده‌بوێرێت.