ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “سۆما” له ڕۆژئاوای توركیا دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه به‌ڵام، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له تۆركیا، شه‌پۆلی سه‌ركوتی كرێكارانی و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له توركیا په‌ره‌ی سه‌ندووه و ڕۆژی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “سۆما” له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه سه‌ركوت كرا. شایانی باسه كه چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش به‌هۆی ته‌قینه‌وه له‌و مه‌عده‌نه ٤٢٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دابوو.