ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی ئابادان دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
زیاتر له ٤٠٠ كرێكاری به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی ئابادان له ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا، سه‌ختی كار و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕازین و خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و ته‌زمینی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی سێ ساڵه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن و هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفته‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.