ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، دایكی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له ماڵی “جه‌واد حه‌یده‌ری” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری قه‌زوێن كۆبوونه‌وه و پێداگریان له سه‌ر دادخواز بوونیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌كینه ئه‌حه‌دی” دایكی “ئیبراهیم كتابدار”، “مه‌هناز كه‌ریمی” دایكی “وه‌حید داموه‌ر” و “پوران نازمی” له چالاكانی مه‌ده‌نی ناسراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایك و خۆشكی “جه‌واد حه‌یده‌ری” سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادیان كرد و له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری په‌یمانیان نوێ كرده‌وه. خۆشكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له ئینستاگرامی خۆی نووسیوه:” ئه‌مڕۆ “جه‌واد” میوانی بوو میوانی زۆر بوێر و ئازا كه نه‌ترسی و خۆڕاگری شار به شار بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌نگاوه‌كانتان له‌سه‌ر سه‌ر داده‌نیم”.