دانیشتووانی که‌مپی پەنابەرانی “ڕۆستەم جودی” لە “مەخمور”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان دژبه هێرشەكانی دەوڵەتی تورکییه لە ناوچه‌ی “سنونێ”ی سه‌ر به شەنگال ئەنجامدا و خوازیاری هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه بوون.
دانیشتووانی ئه‌و که‌مپه ڕۆژی ڕابردوو لەبه‌رده‌م دەزگای بنه‌ماڵه‌ی شەهیدانی کامپەکە كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە ئاسمانییەکەی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه لە شارۆچکەی سنونێ ئەنجامدا، کە تێیدا پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و نەوەیەکی ١٢ ساڵانی گیانیانبه‌ختكرد و ژمارەیەک چه‌ند کەسی دیکەش برینداربوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی جیهان به‌ارمبه‌ر به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون.