ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی چه‌ند شاری ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌ئاست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتتووانی شاری “كوهڕه‌نگ” به‌هۆی تێكه‌ڵاوبوونی سێڵاو له‌گه‌ڵ كانیاوی گه‌وره‌ی “كوهڕه‌نگ” و نه‌بوونی ئاوی خاوێن بۆ خواردنه‌وه، له‌به‌رده‌م به‌خشداری كۆبوونه‌وه و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیمیان به‌هۆكای تێكه‌ڵاوبوونی سێڵاوه له‌گه‌ڵ ئاوی كانیاوه‌كان زانی. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناڕازی له‌شاره‌كانی “بازهفت“، “سوورشجان“، “فه‌ڕۆخشار“، “چلگهرد” و “سه‌مسامی” به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م به‌خشداری و فه‌رمانداری شاره‌كانیان خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بوون.