ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خاوه‌ن ئۆتومبیله زه‌وت كراوه‌كان له‌به‌رده‌م پۆلیسی ئه‌منیه‌تی تاران كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی تاران هه‌زاران ئۆتومبێلی به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری زه‌وت كردووه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه خاوه‌ن ئۆتومبێله‌كان له‌به‌رده‌م پۆلیسی ئه‌منیه‌ت كۆبوونه‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادكردنی ماشێنه‌كانیان بوون.