ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئابدانان له ئیلام به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ده‌ستبه‌سه‌ركرانی لاوێكی ئه‌و شاره له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم لاوێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان به‌ناوی “ته‌یموور فه‌ریادی” له كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گواستبوو. له وڵامدا خه‌ڵكی ئابدانان ئۆلتیماتۆمیان به ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دا كه ئه‌و به‌ندكراوه ئازاد بكه‌ن و كاتێك ڕژیم داخوازییه‌كه‌یانی جێبه‌جێ نه‌كرد خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و ڕژیمیان ناچار كرد ئه‌و به‌ندكراوه ئازاد بكات.