ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، ئیلام، مه‌ریوان، بیجاڕ، ڕه‌شت، تاران، ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، ته‌ورێز، شیراز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك خانه‌نشینكراوانی موخابرات له به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه كۆده‌بنه‌وه و داوای چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان ده‌كه‌ن. خانه‌نشینكراوان له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون.