ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی موخابراتی كوردستان و ئێران به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ور حه‌فته دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، ورمێ، ته‌ورێز، ئه‌هواز، به‌نده‌رعه‌باس، ئه‌راك، مه‌شهه‌د، تاران، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج و چه‌ند شاری دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.