ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌شاره‌كانی ئه‌هواز، شووش و شووشته‌ر دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان و خراپی دۆخی ژیان له‌به‌دره‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز، شووش و شووشته‌ر به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانین و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا هه‌ر حه‌وته به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه.