ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز دژبه خراپی دۆخی ژیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵه كه خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئێران به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر یه‌كشه‌ممه دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆده‌بنه‌وه به‌ڵام خانه‌نشینكراوانی ئه‌هوازی ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ش به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ئه‌ده‌ن. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانین.