ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، جووتیارانی شارستانی مێهران له پارێزگای ئیلام، له ئاست نه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی جیهادی كشاوه‌رزی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی كه‌شاوه‌رزان، جووتیاران به تراكتۆره‌كانیان له‌به‌رده‌م جیهادی كشاوه‌رزی شاری مێهران مانیان گرت و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره و پێدانی پشكی ده‌وڵه‌تی و ئازادی گازۆئیل بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا كامیۆن‌داران و شۆفێرانی ئۆتوبووس له چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێرانیش دژبه كه‌مكردنی پشكی سووته‌مه‌نی خۆپێشاندانیان كردبوو.