ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی ئێعدام كراوانی ده‌یه‌ی شه‌ست له كۆتا كاته‌كانی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی و وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی له كۆڕستانی خاوه‌ران كۆبوونه‌وه و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان به دانانی گوڵ و وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان یاد و بیره‌وری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی شه‌ستیان به‌رز ڕاگرت. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌كاتی خوێندنی سروودی “ڕوود” له‌لایه‌ن به‌شداربووان دا هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بێ‌ڕێزیان پێ كردوون و گوشاریان بۆ هێناون كه كۆتایی به مه‌راسمه‌كه بێنن.