ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆزی ئازادی له وڵاتانی ئورووپایی، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له بڕۆكسلی بلژیك كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌شداری به‌رینیان له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزی ئازادی له سه‌رانسه‌ری جیهان كردووه و له وڵاتانی ئورووپایی به ڕاخستنی سفره‌ی حه‌وت سین و دانانی وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت و له شاری بڕۆكسل ئێرانیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی،ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام و دانانی سپای پاسداران له نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.