ئه‌ندامانی “کەمپەینی یەکڕیزیی ژنان” له‌شاری سلێمانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایان له هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێم كرد، هەڵوێستی جیددی و کردارییان هەبێت بەرامبەر بەو کۆمەڵکوژییانەى تورکیا ئەنجامى دەدات.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه دەڵێن: تورکیا لە تێکۆشانى ژنان لە ڕۆژئاواى کوردستان دەترسێت و بۆ ئەو مەبەستەش ژنانى تێکۆشەر دەکاتە ئامانج. له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌كۆتایی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوێندرایه‌وه هاتووه: دەوڵەتی تورکیه دەیەوێت باشوور و ڕۆژئاواى کوردستان داگیربکات، چونکە ئەو دوو پارچەیە تا ڕاده‌یه‌ك خۆبەڕێوەبەریی تێدا مسۆگەر بووه، بەتایبەت لە ڕۆژئاواى کوردستان، کە لەئێستادا خۆبەڕێوەبەرییەکى تێدایە و هەموو پێکهاتەکانى ناوچەکە جێگاى خۆیان تێدا کردووەتەوه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی بنکەی سەربازیی و سیخوڕیی له‌ژێرناوی بازرگانیی و خوێندنەوە، دەیەوێت ئامانجەکانی بەدى بێنێت.