ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له به‌هه‌شت زارای تاران كۆبوونه‌وه و چه‌ند كه‌سیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێر و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “سه‌ید محه‌ممه‌د حسێنی”، “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می”، “حه‌مید ڕه‌زا ڕووحی”، “عرفان خه‌زایی”، “سیاوه‌ش مه‌حموودی” و “موحسین شكاری” به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌و هه‌میشه زیندووانه له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.