دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سعودیە ڕۆژی هەینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: لە گەڕەكی “ئەلسەمر” لە شاری “جەدە” خۆكوژێك له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا خۆی ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه یه‌ك كه‌س كوژرا و چوار كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی نیشتمانی عه‌ره‌بستانی سعوودی، خۆكوژه‌كه ناوی “عه‌بدۆڵڵا بن زایه‌د عه‌بدۆلڕه‌حمان” و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه ئاسایش و ئه‌منییه‌تی ئه‌و وڵاته به‌دوایدا ده‌گه‌رێت. كاتێك ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن خۆی ده‌ته‌قێنیته‌وه و بەهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش كه له هێزه‌كانی ئاسایشن به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.