نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كلیسایه‌ك له شاری “جیزه” ئاگری تێبه‌ربوو و به‌هۆیه‌وه ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٤٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ڕۆیتێرز“، ئاگره‌كه به‌هۆی دزه‌كردنی كاره‌باوه هه‌ڵگیرساوه و كلیساكه پڕ بووه له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ته‌شه‌نه‌ی كردووه به به‌شه‌كانی دیكه و تا ئێستا ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوژراوان و برینداره‌كان هه‌یه. پۆلیسی میسر له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: پێشتر گرووپه ئیسلامگه‌راكان تاوانی له‌و شێوه‌یان ئه‌نجام داوه به‌ڵام ئه‌مجاره دڵنیا نین له ئه‌گه‌ره‌كان و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردووه.