ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕووداوێکى هاتووچۆ لەنێوان ئۆتوبووسێك و ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر له وڵاتی هیندووستان، ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسى دیکەش برینداربوون.
به‌وته‌ی پۆلیسی هیندووستان، ڕووداوه‌كه له سنووری ئه‌یاله‌تی “ئانداراوه” له نێوان ئۆتوبووسێكی گه‌شتیاران و بارهه‌ڵگرێك ڕوویداوه و زۆربه‌ی قوربانیانیش سه‌رنشینی ئۆتوبووسه‌كه‌ن و به‌شێك له برینداران برینه‌كانیان سه‌خته و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.