به‌پێی ڕاپۆتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ای،بی،سی” ئه‌مریكا، شه‌وی دووشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢ له پێنج هێرشی چه‌كداری جیاجیا له شاری شیكاگۆ، به لانیكه‌م ٩ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ٤٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی پۆلیسی شیكاگۆ، شه‌وی ڕابردوو و له جه‌ریانی جێژنی ڕۆژی یادكردنه‌وه له پێنج ناوچه‌ی جیاجیای شاری شیكاگۆ پێنج هێرشی چه‌كداری ڕوویداوه كه به‌هۆیه‌وه ٩ كه‌س بوونه‌ته قوربانی و ٤٣ كه‌سی دیكه له‌وانه چه‌ند منداڵ بریندار كراون كه باری ته‌ندرووستی هه‌ندێكیان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه قه‌یرانی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان ئاماری جیاوازی چینایه‌تی و توندووتیژی له‌و وڵاته‌ی بردۆته سه‌ره‌وه و پێشتریش كارناسانی ئابووری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕوودانی شه‌ڕی چینایه‌تی له‌و وڵاته هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت دابوو.