ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له مزگه‌وتێكی شێعه‌كان له‌شاری كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٨ كه‌س گیانیان له‌دستدا و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
“زه‌بیحۆڵڵا مۆجاهید” وته‌بێژی حكوومه‌تی تالیبان ڕایگه‌یاندووه: بۆمبێكی چێندراو له فرغۆنێكدا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شێعه‌كان له كابول ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه به‌شێكیان ژن و منداڵن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی دیكه ڕێژه‌ی قۆربانیان ٢٠ كه‌س ڕاده‌گه‌ینن. جێگای ئاماژه‌یه كه گرووپی “داعشی خۆراسان” به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.