ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ڕووسیه به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری “دنیپڕۆ”ی ئۆكراین و به‌هۆیه‌وه ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، ڕووسیه له‌مووشه‌كی تێرمۆباریك كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ناوچه‌یه‌ك به پانتایی ٥٠٠ میتری سێ جا ئاگری گرتووه و به‌ده‌یان كه‌س بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره و ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان منداڵن و بۆ نه‌خۆشخانی شاره‌كانی دیكه گوازراونه‌ته‌وه.