ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌مپێكی نیشته‌جێ بوونی په‌نابه‌ران له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڵمان، منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی دۆیچه‌وله، ئه‌و ڕووداوه كاتژمێر پێنجی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كه‌مپی په‌نابه‌رانی شاری “ئاپوڵدا” له ئه‌یاله‌تی تۆڕینگنی ئاڵمان ڕوویداوه و به هۆیه‌وه منداڵێك گیانی له ده‌ست داوه و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.