له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو شه‌رڤانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، كوژران و برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیاندنی هێزه‌كانی “قه.سه.ده”، ئه‌رته‌شی تورکیه لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیان ناوچەی لە سنووره‌كانی “کۆبانێ”، “منبج”، “تلتەمر”، “عەفرین”، “شەهبا”، “زرگان”، “عەین عیسا” و”گرێسپی” تۆپباران کردووە. لە تۆپبارانێکی سوپای تورکیه بۆ سه‌ر شارۆچکەی “کەنتەر”، شەڕڤانێک شەهید و شەڕڤانێکی دیکەش بریندار بووه. جێگای ئاماژه‌یه کە هێرشی دەوڵەتی تورکیه بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١٢ ڕۆژە بەردەوامە و زێانێكی زۆر به ماڵ و موڵكی خه‌ڵك گه‌یشتووه و به‌ده‌یان بنه‌ماڵه ناچار بوون ماڵه‌كانیان به‌جێ بێڵن.