ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌مه‌ند له ڕێگای نێوان “مێهران– دیهلۆڕان“، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه نه‌یتوانیوه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ بكات و له سه‌ر یه‌كێك له‌پێچه‌كانی جاده‌ی “مێهران– دێهلۆڕان” وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.