ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناوچه‌ی “پردی سووتاو”ی شاری كابول كه سه‌ر به حه‌وزه‌ی شه‌شه‌می ئه‌منییه‌تی ئه‌و شاره‌یه و دانیشتووانه‌كه‌ی شێعه مه‌زهه‌بن، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له ئۆتۆمبێلێكی موسافربه‌ری ڕوویداوه كه بڕیاربووه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی مانگی موحه‌ڕه‌م بگوازێته‌وه. ناوچه‌كه پڕبووه له ده‌ستفرۆش و خه‌ڵكی ئاسایی و به‌هۆی قه‌ڕه‌باڵغبوونی ناوچه‌كه‌وه ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینیش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له مزگه‌وتێكی شێعه‌كانی شاری كابول ڕوویدا كه گرووپی داعشی خۆراسان به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.