ڕۆژی شەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هه‌تاوی و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژ بە ژنان، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی “ڕەحماناوا”ی سەر به شاری كه‌نگاڤه‌ر له پارێزگای كرماشان، به ناوی “مه‌رزیه(سۆنیا) شه‌شیه‌كانی” له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌رزیه دایکی دوو منداڵ بووە و لە چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، چه‌ند جار به‌هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوژینه‌كه‌ی، گه‌ڕابووه ماڵ باوكی، به‌ڵام پاش ناوبژیوانی خزم و كه‌سوكاری، دووباره چوووه‌ته‌وه ماڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی. ناوبراو دوایین جار و پاش تۆماركردنی سكاڵا له هاوژینه‌كه‌ی، كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه. شایانی باسه كه بكۆژه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هۆكاری ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی خێزانی گه‌ڕاندۆته‌وه.