له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “سورەیا زەنگەنە ئازاد” تەمەن ٥٧ ساڵ له‌لایه‌ن هاوژینەکەیه‌وه دراوه‌ته بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “سورەیان زەنگەنە ئازاد” شەوی پێنجشەممە ٢٧ی مانگی گەلاوێژ، لەلایەن هاوژینەکەی بەناوی “یەدوڵڵا بەیگزادە“ی تەمەن ٦٤ ساڵ و كارمه‌ندی خانه‌نشینكراوی شیركه‌تی نه‌وتی كرماشان، بە چەکی ڕاو کوژراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری کوژرانی ناوبراو لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاشکرا نه‌كراوه.