ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، “ڕه‌حیموڵڵا حه‌قانی” یه‌كێك له ئه‌ندامانی باڵای گرووپی تالیبان و به‌رپرسی مه‌دره‌سه‌ی حه‌قانی له شاری كابول، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بومب كورژا.
به پێی ڕاپیۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چه‌كدارانی تالیبان به گرتنی وێنه و ویدیۆی شوێنی ڕووداوه‌كه كوژرانی “ڕه‌حیمۆڵڵا حه‌قانی“یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. “ڕه‌حیمۆڵڵا حه‌قانی” پێش له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان له ئه‌فغانستان، به‌رپرسی مه‌دره‌سه‌ی حه‌قانی له پیشاوه‌ری پاكیستان بووه و به‌دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان له ئه‌فغانستان گه‌ڕابۆوه شاری كابول و له‌وێش مه‌ده‌ره‌سه‌یه‌كی دینی دامه‌زراند. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.