ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ئەمریكا به فه‌رمانی “جۆ بایدن” هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له ده‌یره‌زووری سوریه و دوو فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌و هێزه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ی كوشت.
وه‌زه‌اره‌تی به‌رگری ئەمریكا له ڕایگه‌یندراوێكدا مه‌به‌ستی ئه‌و هێرشه‌ی وڵامدانه‌وه به هێرشی په‌هبادی هێزه‌كانی سه‌ر به‌كۆماری ئیسلامی له شاری “ئه‌لمه‌یادین” بۆ سه‌ر په‌یمانكارانی ئەمریكایی ناوبرد كه تێدا په‌یمانكارێك كوژرا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون. وه‌زاره‌تی به‌رگه‌ری ئەمریكا هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی له هێزه‌كانی سپای پاسداران كردووه كه كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رانبه‌ر به هه‌ر هێرشێكی ئه‌و گرووپه بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان ئه‌بێت. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوری، فڕۆكه‌كانی ئەمریكا چه‌ندین ئامانجی گرنگیان له‌ده‌یره‌زوور كردۆته ئامانج و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی کوژراوان بڕواته سه‌ره‌وه.