به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ڕابردووی هه‌تاوی دا به‌لانیكه‌م ٦٢٨ هاووڵاتی به‌لووچستانی به شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كوژراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌و ڕێژه‌یه دا ١٨٢ كه‌س ئێعدام كراون، ١٦٧ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان كوژراون و ٧٦ كه‌سی دیكه‌ش به ده‌ستڕێژی گولله‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ١٢١ كه‌س ناویان له نێو قوربانیانی هه‌ینی خۆێناوی زاهیدان تۆمار كراوه و ٨٢ قوربانی دیكه‌ش سووختبه‌ر بوون.