ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، حووسیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌رته‌شی یه‌مه‌ن و ١٠ سه‌ربازیان كوشت و پاش ماوه‌یه‌ك ئاگربه‌ست گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوانیان دووباره چووه سه‌ره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، حووسیه‌كان كه له‌لایه‌ن سپاس پاسدارانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی شاخاوی له ئوستانی “مارب” و ١٠ سه‌ربازی ئه‌رته‌شی یه‌مه‌نیان كوشتووه. ئه‌و له حاڵێكدایه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه ٩ ساڵه ده‌ستی پێكردووه و ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی سه‌فاره‌تخانه‌كان له هه‌ر دوو وڵات واژۆ كردووه و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی سه‌رقاڵی وتوووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و به‌خره‌ینن.