به‌پێی هه‌واڵێ گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری ئه‌هواز، به‌بیانووی كاڵای قاچاخ ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “سینا مۆزه‌فه‌ری” كردووه و به‌هۆیه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سینا مۆزه‌فه‌ری” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری كامیارانه و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌شاری ئه‌هواز گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ته‌رمی ناوبراو ئێستا له پزیشكی یاسایی ئه‌هوازدایه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ڕووڵه‌كه‌یانن بۆ شاری كامیاران.