ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری كه له مه‌دره‌سه‌یه‌كی خسووسی مه‌سێحی له شاری نه‌شویلی سه‌ر به ویلایه‌تی “تنسی” ئه‌مریكا ڕوویداوه شه‌ش كه‌س له‌وانه سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌ره‌كه ژنێكی ٢٨ ساڵ ته‌مه‌ن بووه و سێ كه‌س له قوربانیه‌كان كه منداڵ بوون پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌وته‌ی پۆلیسی نه‌شویل، مه‌به‌ستی هێرشبه‌ره‌كه هێشتا ڕوون نیه و خۆیشی له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ پۆلیس دا گوژراوه.