له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ژن له شاره‌كانی كه‌نگاوه‌ری سه‌ر به پارێزگای كرماشان، ئه‌رسه‌نجانی سه‌ر به پارێزگای فارس و سارووقی سه‌ر به پارێزگای ئه‌راك، له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یانه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پیاوێك له شاری كه‌نگاوه‌ر به بیانووی نامووس هاوژینه‌كه‌ی كوشتووه و بۆ شاری سه‌حنه هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری ئه‌رسه‌نجان، پیاوێك به چه‌قۆ هاوژێنی پێشووی كوشتووه و خه‌زووره، خه‌سووی و کچه‌که‌یانی به‌سه‌ختی بریندار كردووه. ئه‌و تانباره پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون ڕایگه‌یاندووه كه له‌سه‌ر ماره‌یی ئه‌و جه‌نایه‌تی ئه‌نجام داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پیاوێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ له شارستانی سارووق به چه‌كی ڕاوكردن هاوژینه دووگیانه‌كه‌ی كوشتووه و دواتر دایك و براكه‌شی كوشتووه. ئه‌و تاوانباره له ڕووداوه‌كه فیلمی گرتووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه و پاشان ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی، به‌ڵام ڕزگار كراوه و ئێستا له گرتووخانه دایه. شایانی باسه كه ئه‌و تاوانباره‌ش هۆكاری جه‌نایه‌ته‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی خێزانی گه‌ڕاندۆته‌وه.