ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، مه‌خزه‌نێكی گازی شیركه‌تی بوتان له شاری ئه‌هواز ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای گیان له‌ده‌ست دانی ئه‌و دوو كه‌سه چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه كۆن بوونی كه‌لووپه‌لی سه‌نعه‌تی به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی سه‌نعه‌تی گاز،نه‌وت و پترۆشیمی ساڵانه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ست دان و بریندار بوونی ده‌یان كرێكار.