سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، دوو برای به‌لووچ له پێش چاوی دایكیان له شاری چابه‌هار له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتیه “بامری” و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شارستانی “دلێگان”ی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستانن و پاش هێرشه‌كه یه‌كێكیان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و براكه‌ی پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه. ڕوون نیه كه ئه‌و هێرش له‌لایه‌ن چ ناوه‌ند و گرووپێكه‌وه ئه‌نجام دراوه به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات و حه‌فازه‌ت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی پێشتر كرده‌وه‌ی تیرۆریستی هاوشێوه‌یان ئه‌نجام داوه.