به‌پێی ڕاپۆرتی “ئه‌لعه‌ره‌بییه“، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، له كۆگایه‌كی مووشه‌كی حووسییه‌كان له شاری “سه‌نعا“، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كارناسی ئێرانی و لوبنانی و ده‌یان میلیشیای حووسی كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، ته‌قینه‌وه‌كه له كارگه‌یه‌كی مۆنتاژی مووشه‌ك و كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی له نزیك كه‌مپی په‌روه‌رده‌ی نیزامی له بنكه‌ی “ئه‌لحه‌فا” له ڕۆژهه‌ڵاتی “سه‌نعا” ڕوویداوه. پێشتر میدیاكانی حووسی هه‌واڵی ڕوودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌یان له‌و بنكه‌یه بڵاوكردبۆوه و تێیدا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌یان تاقیكردنه‌وه‌ی مووشكێكی نوێ ڕاگه‌یاندبوو.