له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ چالاکی سیاسی بە ناوەکانی “ئارمیا رەنجبەری”، “ھیوا ئەمینی” و “وریا ئەمینی”، خەڵکی شاری سەقز، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکردنیان بۆ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ چالاكه سیاسیه ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە ڕاگوێزرابوون. ئه‌و سێ به‌ند كراوه سیاسیه لە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هه‌تاوی بە تۆمەتی “تبلیغ دژ بە نیزام” سه‌رجه‌م به ١٥ ساڵ زیندان حۆكم دران.