قەیرانی دابین کردنی فریاگوزاری بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەی خوی هێشتا بەردەوامە و هێزەکانی یەکەی تایبەتی ڕێژیم هێشتا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم شارە جێگیرن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوکات لەگه‌ڵ نەبوونی خێمە و ئامێری گەرمکەرەوەی ئێستاندارد زیاتر لە ١٤٠ کەس لە بوومەلەرزەکە بەهۆی بەکارهێنانی “خەڵوز” ژەهراوی بوون و لانیکەم دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا. سەرەڕای بێتوانایی و لاوازی دامودەزگاکانی حکومەت لە دابینکردنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە کە تا ئێستا چەندین كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی له به‌رده‌م بینای فه‌رمانداری ئه‌و شاره لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها بەپێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به ڕووی داپۆشراو و چەک لە دەست لە گۆڕەپان و ناوچە جۆراوجۆرەکانی شاری خۆی بینراون.