بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بەپێی زیانی زۆری ژێرخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەناردەی پۆڵا لە ئێران بۆ ماوەی ٩ ساڵ قەدەغە کراوە.
بەگوێرەی دوایین هەواڵەکان، ژێرخانە پیشەسازییەکانی فولادی موبارەکەی ئیسفەهان و فولادی خوزستان، بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بە هۆیەوە بەرهەمەکانیان بە ڕادەیەکی زۆر کەم بووەتەوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، زیاتر لە ٢٠ لە سەدی توانای بەرهەمهێنانی بەرهەمە پۆڵاییەکان لە ئێران دابەزیوە کە دبێتە ١٠ میلیۆن تۆن لە بەرهەمەکان.
