ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، هێرشبه‌رێك به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندێكی ئیسلامی “ئیسماعیلیه‌كان” له شاری لیسبوونی پورته‌غاڵ و دوو كه‌سی كوشت و دوو كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
به‌وته‌ی پۆلیسی لیسبوون، هێرشبه‌ره‌كه پیاوێك بووه كه به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی نێو ئه‌و ناوه‌نده ئیسلامیه و دوو كه‌سی كوشتووه و دوو ژنی ته‌مه‌ن ٢٠ و ٤٠ ساڵی بریندار كردووه كه هه‌موویان كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده بوون و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی پورته‌غاڵن و له‌وێ كاریان ده‌كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه هێرشبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.