سه‌دی “گاوشان” یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سه‌ده خاكیه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه له ڕێگه‌ی چه‌ندین تونێل، ئاوه‌كه‌ی ده‌گوازڕێتته‌وه بۆ چه‌ند ئۆستانی دیكه.
ئه‌و سه‌ده له كاتی ئاوگیری دا چه‌ندین گوند و ده‌یان هێكتار زه‌وی پڕبایه‌خی كه‌شاوه‌رژی برده ژێرئاو و بووه هۆی كۆ‌چاندنی زۆره‌ملی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ شاره‌كانی كامیاران و سنه. جێی ئاماژه‌یه كه له‌و كاته‌وه ئه‌و سه‌ده سازكراوه هیچ به‌هره‌یه‌كی بۆ خه‌ڵكی ئۆستانی كوردستان نه‌بووه، به‌ڵكوو له پڕۆژه هه‌ره گه‌وره‌كانی سپای پاسدران بۆ گوازتنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ پڕۆژه نیزامی و سه‌نعه‌تییه كانیان بووه.