به پێی تۆێژینه‌وه‌كانی كارناسێكی بواری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا مه‌حبووب فه‌ڕ“، ته‌نیا له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له پێنج هه‌زار كۆرپه‌ڵه له نێو سه‌تڵی زبڵ و كه‌لاوه‌ی شاره جیاجیاكانی ئێران فڕێدراون.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و بسپۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه، ڕۆژانه نویكه‌ی دوو هه‌زار بۆ دووهه‌زار و ٥٠٠ كۆرپه‌ڵه له سه‌راسه‌ری ئێران له‌ناوده‌برێن، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌و ڕێژه‌یه پاش بڕیاری وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی ده‌رمانی پێشگیری له دووگیانبوون، تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه. ناوبراو هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه بۆ، هه‌ژاری، په‌سه‌ندكردنی یاسایی ناكارمه‌ی وه‌كوو (یاسای پشتیوانی بنه‌ماڵه‌یی و جه‌وانی) له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی ڕژیمه‌وه، و نه‌بوونی ئیمكاناتی پشتگیری و ده‌رمانی به تایبه‌ت بۆ ناوچه حاشیه‌نشینه‌كان، هه‌روها دابه‌زینی ئاستی ئه‌خلاق له كۆمه‌ڵگادا گه‌ڕانده‌وه.