له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنووری “ماشكید”ی سیستان و به‌لووچستان، هێرشیانكرده سه‌ر لاوێكی به‌لووچ و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه و دوو كه‌س له هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژران و پاش یه‌ك كاتژمێر شه‌ڕ ئه‌و لاوه به‌لووچه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، ٢٧ كه‌س له هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنووری “ماشكید” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر لاوێكی به‌لووچ به‌ناوی “سه‌میع جان ڕیگی” و شه‌ڕێكی سه‌خت هاتووه‌ته ئاراوه و له‌ئاكامی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا دوو كه‌س له هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژراون و پاش یه‌ك كاتژمێر شه‌ڕ، “سه‌میع” به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌كوژرێت.