ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٣٠ و ٣١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، لە درێژەی شەپولی گرتن و ئەزیەت و ئازار دان لەلایەن دەزگا ئەمنیەتیەکانەوە، ٧ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “یووسف فه‌تحیزاده” خه‌ڵكی به‌دره، “ئه‌فشین ساعدمووچشی” خه‌ڵكی خامسان، “ئه‌سغه‌ر مه‌حموودی” خه‌ڵكی تیكاب، “ئه‌میر سه‌یدی” خه‌ڵكی مهاباد، “سوله‌یمان ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی بۆكان، “سه‌مه‌د شابوویی” و “مۆبین ده‌هار” خه‌ڵكی شنۆ و “شه‌رمین حه‌بیبی” خه‌ڵكی سه‌قز له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی سێشەممە “ئەسغەر مەحموودی” خەڵکی گوندی “ئەحمەدئاوای خواروو”ی سەر بە شاری تیکاب لەلایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به لێدان و توندووتیژی دەستبەسەر و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یان شكاندووه. هەروەها “یووسف فەتحیزادە” خەڵکی شارۆچکەی بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلام، بەدوای هێرشی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. ڕۆژی دووشەممە “ئەمیر سەیدی” خەڵکی مەهاباد و “ئەفشین ساعەدمووچشی” فیلم هەڵگری خەڵکی گوندی خامسانی کامیاران، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه “سولەیمان ئەحمەدی” بە بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له شاری بۆكان دەستبەسەر کراوە. هاوكات هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر گونده‌كانی “سینگان” و “شاوانه” و گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی “موبین دەهار” و لاوێك به ناوی “سه‌مه‌د شابۆیی” برای یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان به ناوی “سیامه‌ند شابۆیی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز هێزه ئه‌منیه‌كان “شه‌رمین حه‌بیبی” هاوژینی هه‌میشه زیندوو “فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و چاه‌رنووسی نادیاره.