کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەر هاووڵاتییەک لە شاری تاران

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەر هاووڵاتییەک لە شاری تاران 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان،مێهدی مەحموودیانچالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشوو لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی 8 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو رێککەوتی 11ی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش چەندین رۆژ بە دانانی بارمتەی قورسی ئازاد کرا. دواتر ناوبراو لە لایەن لقی 23ی دادگای ئینقیلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیتەقیزادە،  بە تۆمەتی تەبلێغ دژ بە ڕژیم حوکمی 8 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە ناوبراو لە دوسییەیکی جیاوازدا لە لایەن لقی 26ی دادگای تارانەوە بە سەرۆکایەتی ئیمان ئەفشاری، کۆبوونەوەی دادگای ڕژیم سەبارەتبەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی، لە رێککەوتی 5ی ڕەزبەردا بەرێوەدەچێت.